AP ١٤٠١ خەرمانان ١٤ ١٩:٢٨

لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ باس کرا؛

داخوازی هێزە سیاسییەکانی عێراق لە موقتەدا سەدر

داخوازی هێزە سیاسییەکانی عێراق لە موقتەدا سەدر

هێزە سیاسییەکانی عێراق لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆیاندا داوا لەڕێبەری ڕەوتی سەدر دەکەن بەشداربێت لەکۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکان.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەپاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا، "کار بۆ هێورکردنەوەی دۆخی عێراق بکرێت، پاشان لیژنەیەکی هونەریی بۆ زەمینەسازیکردن سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمان پێکبهێندرێت".

لەکۆبووەکەدا پرسی دەستکاریکردنی یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تاوتوێکراوە.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە هاوڕابوون لەسەر بەشداریکردنی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی لایەنە سیاسییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش بە فەرمی داواکارییەکیان ئاڕاستەی سەدر کرد.

هێزە سیاسییەکانی عێراق هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەختیانکردەوە لە ڕاگرتنی شەڕی ڕاگەیاندنی نێوان لایەنە سیاسییەکان.

News ID 43403

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha